ئاوى خواردنه‌وه‌یان نییه
دانیشتووانى دۆڵى ئاكۆیان گردبوونه‌وه
964+
ئاكام غه‌فوور – رواندز
دانیشتووانى چه‌ند گوندێكی دۆڵى ئاكۆیان به‌هۆى نه‌بوونى ئاوى خواردنه‌وه گردبوونه‌وه و داوا ده‌كه‌ن له برى هێنانى ئاو به تانكه‌ر، پڕۆژه‌ى ئاو بۆ گونده‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت.
مامۆستاى مزگه‌وتێكی گوندى ئاكۆیانى خواروو به 964ـى وت، كێشه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌یان هه‌یه و ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كیشه به تانكه‌ریش ئاویان بۆ نه‌هاتووه.
وتیشی “داوا ده‌كه‌ین له‌برى ئاو هێنان به تانكه‌ر، پڕۆژه‌ى ئاو بۆ گونده‌كه‌مان جێبه‌جێ بكرێت”.
هاوڵاتییه‌كی دیكه‌ى ئه‌م گونده‌ش وتى، ئه‌و كێشه‌یه ته‌نیا له گونده‌كه‌ى ئه‌وان نییه، به‌ڵكو له به‌شێكی دۆڵى ئاكۆیانه، داواى كرد جگه له پڕۆژه‌ى ئاو، خزمه‌تگوزارى دیكه‌شیان بۆ جێبه‌جێ بكرێت، كه گونده‌كه‌یان لێی بێبه‌شه.
له په‌یوه‌ندییه‌كدا ئه‌حمه‌د قادر قایمقامی قه‌زاى رواندز به 964ـى وت، ئه‌م كێشه‌یه ته‌نیا له دۆڵى ئاكۆیان نییه، به‌ڵكو له زۆربه‌ى سنوورى ئیداره‌ى سۆرانه، هۆكاره‌شى ئه‌وه‌یه خاوه‌ن تانكه‌ره‌كان پاره‌یان پێنه‌دراوه.
وتیشی “خه‌ریكی چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌یه‌ن و به‌م زووانه چاره‌سه‌رى ده‌كه‌ین”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن