رۆناڵدۆ سۆشیال میدیای یانە نوێکەی فڕاند

+964

بڵند عوسمان – هەولێر

دوای پەیوەندیکردنی بە یانەی نەسڕی سعوودی، تەنیا لە ماوەی دوو رۆژدا بەهۆی کریستیانۆ رۆناڵدۆوە، ژمارەی فۆڵەوەرەکانی لە ئینستاگرام، لە 860 هەزارەوە گەیشتە زیاتر له شەش ملیۆن و 200 هەزار.

دوای مۆندیالی قەتەڕ، کریستیانۆ رۆناڵدۆ کۆتایی بەو مشتومڕە هێنا، كه لەسەر ئایندەی خۆی و پەیوەندی بە یانەی نەسڕی سعوودیه وه ده‌كران.

یانەی نەسڕ، یەکێکە لە یانە کۆن و گەورەکانی وڵاتی عەرەبستانی سعوودی کە ساڵی 1955دمەزراوەو خاوەنی نزیکەی 27 خەڵات و نازناوە لە سەرجەم پاڵه‌وانیەتیەکان کە تیایدا بەشداری کردووە.