نزیکەی 90 مليار دۆلارە
داهاتی سێ مانگی ئەپڵ خەیاڵییە
964+
عادل کانەبی
کۆمپانیای ئەپڵ فرۆشی ساڵانەی خۆی ئاشکرا کرد، بەراورد بە ساڵانی رابردوو فرۆشتنی ئامێرەکانی ئایفۆن لە %2.8 زیادی کردووە.
زلهێزەکەی تەکنەلۆژیا کە بارەگایەکەی لە کالیفۆرنیای ئەمریکایە ئەمساڵ توانی لەسەرووی هەموو مۆبایلە زیرەکەکانەوە بێت و توانی داهاتێکی باش کۆ بکاتەوە لە رێگەی فرۆشتنی ئایفۆن و بەرهەمەکانی تری.
کۆمپانیای ئەپڵ رایگەیاند، لە ماوەی چارەگی کۆتایی ئەمساڵ داهاتنی فرۆشتنی بەرهەمەکانی ئەپڵ گەیشتە 89.5 ملیار دۆلار بەراورد بە ئەم کاتانە پار ساڵ نزیکەی لە سەدا 11 داهاتەکەی زیادی کردووە.
کۆمپانیای ئەپڵ یەکێکە لە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی تەکنەلۆژیا لە ئەمریکا و داهاتی نزیکەی 300 ملیار دۆلارە.