سەردانی ئێرانیان کردووە

وەزارەتی شەهیدان: هەنگاوی دووەمی بۆردەکە وەرگرتنی DNAـەیە

964+

پێشەوا محەمەد

دوای هەفتەیەک بۆردی دیاریکردنی چارەنووسی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە گەڕانەوە هەرێم و وەزارەتی شەهیدان دەڵێت، هەنگاوی دووەمیان وەرگرتنی DNAـەیە لەو منداڵانەی دەڵێن هی خێزانەکانی هەڵەبجەن.

بۆردەکە لە وڵاتی ئێران سەردانی دەزگای بوونیادی شەهیدانی ئێران و زانکۆی شاهید و گۆڕستانی بەهەشتی زەهرایان کردووە، کە 60 گۆڕی کەسوکاری هەڵەبجەی تێدایە و دوای کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لەوێ گیانیان لەدەست داوە.

عادل مەلا ساڵح، وتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێم بە 964ـی وت، “هەماهەنگی زۆر باش کراوە بۆ سۆراغی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە و وڵاتی ئێرانیش هەموو جۆرە ئاسانکاری و هاوکارییەکیان راگەیاند”.

وتیشی، “هەنگاوی دووەمی کاری بۆردەکە وەرگرتنی DNAـەیە لە هەموو ئەو منداڵانەی لە ئێران دەڵێن منداڵی هەڵەبجەن و دواتر بەراوردکردنیان بە DNAـی ئەو خێزانانەی هەڵەبجە کە منداڵیان ون بووە”.

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان مانگی دووی ئەمساڵ بۆردە چارەنووسی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجەی پێکهێنا و لە لایەن عەبدوڵای حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانەوە سەرپەرشتی دەکرێت و هەریەکە لە نوێنەرانی وەزارەتی داد، تەندروستی و ناوخۆ تێیدا ئەندامن.

210 منداڵی 66 خێزانی شاری هەڵەبجە و دەوروبەری وەک ونبووی دوای کیمیابارانکردنی ئەو شارە لە 16.3.1988ـدا لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان تۆمار کراون.

وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان: مووچە بۆ 118 کەس دەبڕین...

وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان: مووچە بۆ 118 کەس دەبڕینەوە