هەسەدە: لە دوو رۆژدا 52 ئەندامی داعشمان دەستگیركردووە

+964
كوردستان ئەحمەد – هەولێر

هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند، لە ماوەی دوو رۆژی ئۆپراسیۆنەكاندا، 52 ئەندامی داعشیان دەستگیركردووە.

ناوەندی راگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت، دوو رۆژە ئۆپراسیۆنی ھێزەکانی ھەسەدە بە بەشداری ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش لە ھەردوو ناوچەی ھۆل و تەل حمێس لە نۆ میحوەرەوە بەردەوامە.

لە ماوەی ئەو دوو رۆژەشدا، 52 ئەندامی داعش دەستگیرکراون و لە لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوتووە دانیان بە چەند تاوانێكدا ناوە.

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە دوێنێ پێنجشەممەوە، ئۆپراسیۆنێکیان لە دژی داعش دەستپێکردووە.

ئۆپراسیۆنەکە ناوی “رەشەبای جەزیرە”ی لێنراوە و هەسەدە دەڵێت، ئامانجی کێوماڵکردنی ئەو ناوچانەیە کە داعش بەکاریهێناون بۆ هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییەی سەر بەندیخانەی رەققە.

ئۆپراسیۆنەكەی هەسەدە