تەندروستی کەرکوک هەندێ شوێنی داخست کە بێ مۆڵەت پشکنینیان بۆ نەخۆش کردووە

+964

کاروان ساڵحی – کەرکوک

تاقیگەیەک و چوار بنکەی تەندروستی ئەهلی، لە شاری کەرکوک، بەبێ هیچ مۆڵەتێک، پشکنینیان بۆ نەخۆش کردووە، بەو هۆیەوە فەرمانی داخستنیان جێبەجێ کرا.

ئەمڕۆ هەینی، 30ی کانونی یەکەمی 2022، سەرچاوەیەک لە فەرمانگەی تەندروستی كەركوك بە 964+ی وت، “لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ، لیژنەیەکی پشکنینی تایبەت بە وەزارەتی تەندروستی بەغدا، چەندین شوێنی پزیشکی بێ مۆڵەتی لە کەرکوک دەستنیشان کرد، دەرکەوت لە خۆیانەوە و بێ مۆڵەت پشکنین بۆ نەخۆش دەکەن”.

وەزارەتی تەندروستی عێراق، دوای سێ مانگ لە یەکەم دەستنیشانکردن، بە نوسراوی فەرمی ژمارە 86151 لە رۆژی 12/12/2022 دەرچووە، ئەو پێنج شوێنەی داخستووە.

سەرچاوەکەی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک ئەوەشی وت، “ئەو نەخۆشخانە و چوار تاقیگەیە، پشکنینی کۆڕۆنا و تیشکیان بۆ نەخۆش کردووە، بەپێی بڕیارەکە، تا دەرکردنی مۆڵەت بە داخراوی دەمێننەوە”.

شوێنە پزیشکییە بێ مۆڵەتەکان لە شەقامی پزیشکانی کەرکوک بوون، ئەو شەقامە دەکەوێتە چەقی بازاڕی شارەکە.