لە شاری دوبەی ئیمارات کۆنفڕانسەکە بەڕێوەدەچێت _ وێنە: COP28
ماوەی 13 رۆژ بەردەوامدەبێت
هەرێمی کوردستان بەشداری کۆنفڕانسی گۆڕانی کەشوهەوایە لە دوبەی
964+
ئەحمەد مستەفا
وزەی نوێ بووە و ناکاراکردنی گازەکانی بەرگەهەوا تا ساڵی 2030 و دابینکردنی گوژمەیەکی دارایی بۆ وڵاتانی هەژارنشین، دەبێتە تاوتوێێ پانێڵ و 28هەمین کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوا COP28 لە دوبەی.
حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەیان بەوەکردووە، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی وەک هەرێمی کوردستان بەشداری کارای کۆنفڕانسەکە دەبن، هاوکات سەرۆک کۆماری عێراق میوانداری کراوە.
لە بڵاوکراوەی COP28 ئەوە خراوەتەڕوو، ئهنجامدانی کۆنفڕانسەکە له چوارچێوهی پهرهپێدانی ههماههنگی نێودهوڵهتیه بۆ بهرهنگاربونهوهی لێكهوتهكانی گۆڕانی كهشوههوا و كاركردنی كۆمهڵگهی نێودهوڵهتی بۆ گهیشتن به گهشهپێدانی بهردهوام.
گۆڕانی کەشوهەوا 10 هەزار خێزانی عێراقی ئاوارە کردووە
بەهۆی بەکارهێنانی زۆر و بێ ئەندازەی سووتەمەنی پاشماوە بەبەردبووەکان، بووە بەهۆی زیادبوونی رێژەی گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن، لەسەر گۆی زەوی و هەروەها بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریا و زەریاکان.
کۆنفڕانسەکە بەرنامەی وایە، وزە نوێبووەکان یاخود وزە جێگرەوەکان، ئەو وزانەی لەناو ناچن واتە خۆیان نوێ دەکەنەوە، لە وزەی (خۆر، ئاو، با، گەرمی ناخی زەوی و زیندە بارستەییەکان) پێکهاتوون بخاتەڕوو، کە 13رۆژ دەخایەنێت و 200 وڵات، هەرێم و رێکخراو بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا دەکەن.