ئێمپاپێ هەموو رۆژنامەکانی سەرقاڵکردووە
964+
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ پەڕەی یەکەمی زۆربەی رۆژنامە جیهانییەکان باس باسی گۆڵەکەی کیلیان ئێمپاپێ بوو، زۆربەیان دەڵێن ئەوەی روویدا غەدرە، هەندێکیشیان دەڵێن ڤار راستی فەرموو.
لە یارییەکەی دوێنێ شەوی خولی یانە پاڵەوانەکانی تا خولەکەکانی کۆتایی پاریس سانجێرمان دۆڕابوو، نیوکاسڵ بە گۆڵێک لە پێشەوە بوو، بەڵام لە کاتی زیادکراو لێدانێکی سزا بۆ یانە پاریسییەکە حیسابکراو ئێمپاپێ لەگۆڵەکەی چەقاند.
هەر لە شەوێوە هەرای زۆر لەسەر ئەو گۆڵە دروست بووەو هەندێ لە رۆژنامەکان نوسیویانە ”حیسابکردنی لێدانە سزاکە غەدر بووەو یاریزانەکە تۆپی بەردەست نەکەوتووە”، هەندێکی تریشیان دەڵێن ڤار یارییەکەی کوشت، بەڵام تێیاندایە دەڵێت بڕیادەکەی ناوبژیوان هەق بووە.