ەخشەی ئەو رێگاییەی لە کارێزەوشک ویرتاو دەکرێت.وێنە.شارەوانی سلێمانی
بەهۆی قیرتاوکردنەوە
رێگایەکی ناو شاری سلێمانی سێ رۆژ دادەخرێت
توانا نەقی
شارەوانی سلێمانی دەڵێت، لە سبەینێ بەیانی زووەوە بەهۆی قیرتاوکردنی شەقامێکی کارێزەوشک بۆ ماوەی سێ رۆژ بەربەست دادەنێن و هاتوچۆی پیادا ناکرێت.
ئەمشە وی چوارشەممە، شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە رۆژی 30.11.2023 لە کاتژمێر 8:15 خولەکی بەیناییەوە شەقامی دابان لە گەڕەکی کارێزەوشک بۆ ماوەی سێ رۆژ بەهۆی قیرتاوکردنەوە بەربەست دەکرێت.
بەربەستەکە لە بەردەم مزگەوتی دارسلام بە ئاراستەی مزگەوتی شەفیق بەگ دەبێت.
شارەوانی داوا لە هاوڵاتیان و کاسبکاران دەکات هاوکاریان بن تا کاری قیرتاوکردنەکە تەواو دەبێت ئاو نەڕژێننە سەر شەقامەکە.