بۆ جاری سێیەم؛ ناتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلە
+964
كوردستان ئەحمەد – هەولێر
بنیامین ناتانیاهو، سەرۆكی حزبی لیكودی ئیسرائیل، توانی لەكۆی 120 دەنگی کنێست، 63یان بەدەستبهێنێت و بۆ جاری سێیەم ببێتەوە بە سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل.
پێشتر، لە ساڵی 1996 تا 1999 سەرۆك وەزیران بووە، دواتریش لە 2009 تا 2021 سەرۆك وەزیران بووە.
لە ساڵی 2019ـەوە تا ئێستا، پێنج جار هەڵبژاردن لە ئیسرائیل کراوە و لە چوار هەڵبژاردنی یەکەمدا هیچ کام لە حکومەتەکان خولەکەیان تەواو نەکردووە
حزبەكەی ناتانیاهو هاوپەیمانی لەگەڵ پێنج حزبی دیكەی چەپ و راستڕەوی وڵاتەكەیدا هەیە وتوانی 32 كورسی بەدەستبهێنێت.
حكومەتی ئیسرائیل لە 27 وەزارەت پێكدێت، گرنگترینیان ئەمانەن:
– یۆواڤ گالانت، وەزیری بەرگری
– بێزەلال سمۆتریچ، وەزیری دارایی
– ئێلی کۆهن، وەزیری دەرەوە
– ئیتەمار بێن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نیشتمانی
– ئاریا دێری، وەزیری نێوخۆ و تەندروستی
– یایتشاک گۆڵدنۆپ، وەزیری خانووبەرە
– رۆن دێرمێر، وەزیری ستراتیژی
پارتی شین و سپی بە سەرۆكایەتی یێنی گانتس، ركابەری سەرسەختی ناتانیاهوە كە ئێستا وەزیری بەرگری ئیسرائیلە بە كاتیی.
بنیامین ناتانیاهو، لە 21ی تشرینی یەكەمی 1949 لە تێلئەڤیڤ لەدایكبووە،خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە.