پۆلیسی سۆران: شێخی تیکتۆک دەستگیر کرا

توانا نەقی

پۆلیسی سۆران دەڵێت کەسێکیان بەناوی خوازراوی شێخ بەرەکات کە بە شێخی تیکتۆک ناسراوە لە چۆمان دەستگیر کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی سۆران بڵاویکردەوە، ئەو کەسە کۆمەڵێک وێنە و ڤیدیۆی بڵاوکردووەتەوە و قسەی کردووە کە پێچەوانەی ئاداب و نەریتی گشتی بووە، کاردانەوەی خراپی لە ناو کۆمەڵگا دروستکردووە.

دەشڵێت، داواکاری گشتی هەستاوە بە تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر ئەو کەسە و پۆلیسی چۆمانیش دەستگیریانکردووە.

تۆمەتبار ( ک، س، خ) دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و بە پێی مادەی 2ـی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەانی پەیوەندیکردن دەستگیرکراوە.