ئەمساڵ تێستە
کشتوکاڵی عێراق حەوت هەزار نەمامی رووەکی بۆنخۆش دەڕوێنێت
964+
پێشەوا محەمەد
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڕیاری داوە نەمامی رووەکی بۆنخۆش بڕوێنێت، وەک دەستپێکیش حەوت هەزار نەمام لەو جۆرە گوڵانە لە هەریەکە لە پارێزگاکانی سەڵاحەدین، ئەنبار و کەربەلا دەڕوێنێت.
مونیر عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی رێنمایی و راهێنانی کشتوکاڵی لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 28.11.2023 بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، نەمامی رووەکەکان لەو زەوییانە دەڕوێندرێن، کە چوونەتە چوارچێوەی بە بیابانبوونەوە.
باسی لەوەش کردووە، لەو رووەکە بۆنخۆشانەدا دەرمانی گیایی وەردەگرن و لە رووی ئابوورییەوە کاریگەرییان دەبێت و بەهێز و خۆڕاگریشن.
دەشڵێت، لە رێگەی رووەکەکانەوە زەیتی بۆنخۆش بەرهەم دەهێندرێت.
بە پێی قسەکانی ئەو بەڕێوەبەرە گشتییەی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، هەماهەنگی لەگەڵ کەرتی تایبەت و وەزارەتەکانی تەندروستی و پیشەسازی کراوە بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە.
حکومەتی عێراق بۆ دووبارە زیندووکردنەوەی زەوییە بەبیابانبووەکانی بەهۆی کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاوەوە، چەندان رێگەی بۆ دووبارە بەرهەمهێنانەوەی زەوییەکان گرتووەتەبەر.