زانستی و مێژوویی
سێ كتێبی وه‌رزشی ناسێندران
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28.11.2023 لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەرزش له هه‌ولێر، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ رێکخراوی میتان بۆ پەرەپێدانی میدیای وەرزشی، رێوڕه‌سمی ناساندنی سێ کتێبی وەرزشی نووسەر و پرۆفیسۆر، هۆشیار عەبدولڕەحمان کۆیی به‌ڕێوه‌چوو.
كتێبه‌كان پێكهاتبوون له “مێژووی یارییەكانی ئۆڵمپی هاوینە، وه‌ڵامی (300) پرسیار لە باره‌ی یاسا نێودەوڵەتییەكانی تۆپی بالە، مێژووی رووداوەكانی جامی جیهانی تۆپی پێ تا مۆندیالی 2022.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا نووسه‌ری كتێبه‌كان تیشكی خسته‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی به‌رهه‌مه‌كانی و باسێكی كورتی بۆ كردن، هه‌روه‌ها دواتر له لایه‌ن میوانانه‌وه گفتوگۆ له باره‌ی
كتێبه‌كانه‌وه كرا.
پاشانیش كتێبه‌كان به دیاری به‌سه‌ر ئاماده‌بوواندا دابه‌شكران.