کەمئەندامان ئاماری ترسناکیان لایە

زانیاری مەترسیدار دەربارەی رووداوەکانی هاتوچۆ

+964

دیلان محەمەد – سلێمانی

دیمەنی رووداوێکی گەورەی هاتوچۆ، کە ئەمساڵ لە سلێمانی روویدا، بارهەڵگرێک حەوت ئۆتۆمبێلی داغان کرد، ئەمە یەکێک بوو لەو (791) رووداوی هاتوچۆیەی نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵ لە سلێمانی روویداوە، رووداوەکان زۆرن و گیانلەدەستدان و بریندار و زیانە مادییەکانیش
هەر زۆر.

لە هەر رووداوێکدا دەشێ ژیانی کەسێک بفەوتێت، گەر ئەوەش نەبێ کورد وتەنی ماڵوێران دەبێت، لە زانکۆی سلێمانی توێژینەوەیەک لەسەر زیانە ئابوورییەکانی رووداوەکانی هاتوچۆ ئەنجامدراوە، بەپێی مەزەندە لەیەک ساڵدا لە نێوان 8- 10 ملیۆن دۆلاردایە.

ئۆتۆمبێل هەیە نرخەکەی سەروو بیست هەزار دۆلار بووە، ئێستا تەنیا ژمارەکەی و پارچە لەکارکەوتووەکانی پارەیەکی کەم دەکەن.

کاتێک کەسێک رووداوێکی هاتوچۆی بەسەردێت، دەڵێت گرنگ ئەوەیە خۆت سەلامەتی و ماڵی دنیا هیچ نییە، بەڵام زۆر کەس هەن خۆشیان سەلامەت نابن. رووداوەکان ئەم سالانە زۆر کەسیان کردووەتە خاوەن پێداویستی تایبەت.

رێکخراوی کەمئەندامانی کوردستان زانیاری ترسناکیان لە بارەی ئەو کەسانە لایە، کە بە رووداوی هاتوچؤ کەمئەندام دەبن، ئەوان بە 964 دەڵێن، 99%ی ئەو کەسانەی لەو ساڵانەی دواییدا کەمئەندام دەبن، بە هۆی رووداوی هاتوچۆوەیە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا شەش ئەندامی خێزانێک برینداربوون

لە رووداوێکی هاتوچۆدا شەش ئەندامی خێزانێک برینداربوون