هەواڵەکانی ئەم بەیانیە

لە مزگەوت دزی لە نوێژخوێنێک کردبوو گیرا

+964

ژووری هەواڵ

لە هەڵەبجە پیاوێکی ئیماندار چووە لە مزگەوت نوێژی عەسر بکات بەڵام دزێکی لێ پەیدابووەو 350 هەزار دیناری لێ دزیوە، باشیەکەی ئەوەیە دزە دەربازی نەبووەو دەستگیرکراوە.

لە دۆخی گرتن و زیندانییەکان دوور ناکەومەوەو ئەم هەواڵەشم هەر لەسەر ئەوەیە
بەڕێوەبەری چاکسازییەکان داوای کردووە ئەو کەسانەی حوکمی لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە جیابکرێنەوەو تێکەڵی زیندانییەکانی تر نەکرێن.

سەرما هات و وەک ساڵانی تر هەندێ کەس غازی شل بەکاردەهێنن، بەڵام مەردی خوا بن ئاگاتان لە تانکی غازەکان بێت، چونکە هەندێکیان کۆنەن و تازە کراونەتەوە.