دوێنێ ژنێک گیانی لەدەستدا

تەنیا لە وەزری ئەمساڵی عومرە 10 عومرەکاری کورد گیانیان لەدەستداوە

توانا نەقی

لە دەستپێکی وەرزی عومەرەی ئەمساڵەوە تا ئێستا 10 عومەرەکاری کورد گیانیان لەدەستداوە لە کاتی ئەنجامدانی سونەتی عومرەدا.

بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی دوێنێ عومرەکارێکی تری کورد کە ژنێک بووە و تەمەنی 74 ساڵ بووە گیانی لەدەستداوە ژمارەی ئەو کاسانەی لەکاتی ئەنجامدانی عومرە لەم ساڵدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 10 کەس.

ئەو ژنە خەڵکی سلێمانیە و بە مەبەستی ئەنجامدانی سونەتی عومرە چووەتە وڵاتی سعودیە و دوای تەواو کردنی ئەرکەکانی و لە ئامادەکاریدا بووە بۆ گەڕانەوە گیانی لەدەستداوە.

حەج و عومەرەی هەرێم دەڵێت، لە و 10 عومرەکارەی گیانیان لەدەستداوە لەمساڵدا چوار پیاو و شەش ژن بوون.

دوای گەڕانەوەی دواین وەجبەی حاجیان لە بەجێهێنانی فەریزەی حەج لە رێکەوتی 20.7.2023ـەوە گەشتەكانی عومرە لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە.