لەلایەن بەرگری شارستانی هەولێرەوە

داواکراوە هۆشیاری لە بواری ئاگر بکرێت بە پرۆگرامی خوێندن

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

بەرگری شارستانی هەولێر دەیەوێت هۆشیاری بە قوتابیان و خوێندکاران لە بواری ئاگر و کارەساتە سروشتییەکان لە رێگەی پرۆگرامی خوێندنەوە بگەیەنێت، داواشی لە پەروەردە کردووە بکرێت بە پرۆگرام و بخوێندرێت.

هۆشیاركردنەوەی کۆمەڵگە بۆ خۆپارێزی لە کاتی لافاو و بومەلەرزە و ئاگر دەكرێ بخرێتە مەنهەجی خوێندنەوە و قوتابیان لە باخچەی

بەرزبونەوەو نزمبونەوەی پلەكانی گەرما كارەساتە سروشتیەكانی وەك لافاو و بومەلەرزە دروست دەكات و زۆر جارییش رووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە روودەدەن.

بەپێ دواین ئاماری بەرگری شارستانی هەولێر بێ لە نۆمانگی سەرەتای ئەمسال 298 ماڵ لە هەولێر سوتاون و %40 یان بەهۆی شۆرتی كارەبا بووە و ئەوانی تر نەبوونی مەرجی سەلامەتی لە ماڵەكانیان و نەبوونی هۆشیاری تاك هۆکارەکەی بووە.

كاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگری شارستانیش بە 964ـی وت، ساڵانە 500 سیمینار لە ناوەندەكانی خوێندن و فەرمانگە حكومیەكان لە رێگەی 48 كارمەندەوە وەك مامۆستا سیمینارەكان ئەنجام دەدەن.

وتیشی، داوامان لە بەڕێوەبەراتی پەروەردەی گشتی هەولێر كردووە وەك بابەتێكی سەرەكی لە ناوەندەكانی خوێندن بخوێنرێت و راهێنانی لەسەر بكرێت، بۆ رووبەڕووبونەوە لە كارەساتەكانی (لافاو بومەلەرزە ،ئاگر ) رەزامەندی خۆیان پشان داوە كاروبارە کارگێڕییەکانی ماوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی