ڤینیسیۆس جونیۆر دیارییەکەی رۆناڵدۆی ئاشکرا کرد

سۆما حەکیم زادە

ڤینیسیۆس جۆنیۆر، یاریزانی لاوی ریال مەدرید، دیارییە نوێیەکەی، کە لە لایەن کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆی نێردراوە، بڵاوکردەوە.

ڤینیسیۆس لە تۆڕی ئینستاگرام لە لاپەڕەی خۆی پۆستێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دیارییەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئاشکرا کرد.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی یانەی نەسڕ و هەڵبژاردەی پۆرتوگال، لە یارییەکەی بەرامبەر لیختنشتاین درێسەکەی بەخشییە ڤینیسیۆس جۆنیۆر ئەستێرەی بەڕازیلی و میراتگری درێسی ژمارە 7 لە یانەی ریال مەدرید.

ڤینسیسۆس بە هۆی پێکانەوە ماوەی دوو مانگ لە یانەی ریال مەدرید دادەبڕێت.