دەرگای قوتابخانەکانی سلێمانی بە داخراوی ماوەتەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
دوای ئەوەی پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی دوێنێ نوسراوێکی بڵاوکردەوە و داوا دەکات ئەمڕۆ دەرگای قوتابخانەکان بکرێنەوە بەڵام مامۆستایان بەردەوامن لە بایکۆت و بە داخراوی ماوەتەوە.
ئەم بەیانییە پەیامنێری 964 زۆرێک لە قوتابخانەکانی سلێمانی گەڕا، کەچی دەرگاکانیان داخراون و مامۆستایان دەڵێن بایکۆت ناشکێنن تا داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت.
بەڵام لە بەشێک لە قوتابخانەکان قوتابیانی پۆلی 12ـەی ئامادەیی بەردەوامن لە خوێندن.