ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر شه‌قام

ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی: بایكۆت ناشكێنین

964+
دیلان محه‌مه‌د

ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی رایانگه‌یاند، بایكۆت ناشكێنن و ناگه‌ڕێنه‌وه‌ هۆڵه‌كانی خوێندن.

شنه‌ عه‌لی مامۆستا و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی به‌ 964ی راگه‌یاند، ئه‌وان ناگه‌ڕێنه‌وه‌ هۆڵه‌كانی خوێندن و بایكۆت ناشكێنن.

وتیشی، سبه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر شه‌قام و خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌كه‌ن.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی ناڕازی چوونه‌ به‌غدا و له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریر ده‌نگی ناڕازیی خۆیان ده‌ربڕی، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆریشیان، كه‌ به‌ پاس رۆیشتبوون، رێگرییان لێكرا و نه‌گه‌یشتن.

ئه‌م پێشهاته‌ دوای ئه‌وه‌ دێت، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌ڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی نووسراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە سبەینێ دووشەممە دەرگای قوتابخانەکان دەکرێتەوە و پرۆسەی خوێندن ئاسایی دەبێتەوە، تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەی رۆژهەڵات دەکەنەوە، کە لە رێگەی پەیجی قوتابخانەکانیانەوە سەرجەم مامۆستایانی میلاک و وانەبێژ و قوتابیان ئاگادار بکەنەوە کە سبەینێ دەوامی فەرمییە.

داڕشتنه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

مامۆستایه‌ك: بشگه‌ڕێینه‌وه‌ بایكۆت هه‌ر به‌رده‌وا...

مامۆستایه‌ك: بشگه‌ڕێینه‌وه‌ بایكۆت هه‌ر به‌رده‌وام ده‌كه‌ین