لە رێگەی پێنج پرۆژە

کێشەی ئاوی خواردنەوەی زیاتر لە 400 ماڵ چارەسەر دەکرێت

964+

ژووری هەواڵ

لە دەوروبەری شاری سلێمانی، پێنج پرۆژەی ئاو جێبەجێدەکرێن و بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانیش دەڵێت، زیاتر لە 400 ماڵ لەو پرۆژانە سودمەند دەبن.

یەکێک لە پرۆژەکان بریتیە لە راکێشانی بۆری و دانانی غەتاس بۆ بیری گوندی کانی میل کە نزیکەی 250 ماڵ لێی سوودمەند دەبن.

لە گوندی میرەدێش بڕیارە تانکی ئەرزی دروستبکرێت و تۆڕی ئاو رادەکێشرێت بۆ زیاتر لە 90 ماڵ.

پرۆژەیەکی دیکە بریتییە لە راکێشانی تۆڕی ئاو بۆ گوندی کانی کەوەی چبوخ بە درێژی حەوت کیلۆمەتر، لەرێگەی ئەم پرۆژەیەوە 60 ماڵ سوودمەند دەبن.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی دەڵێت، ئەو پرۆژانە لەسەر بودجەی 17٪ی بەڕێوەبەرایەتییەکە و وەزارەتی شارەوانی و بودجەی گەشەپێدانی پارێزگاکان جێبەجێ دەکرێن و دەکەونە قەزای شارەزوور و شارۆچکەی زەڕایەن.

دوو پرۆژەی دیکەش لە هەواری شار و قەزای شارەزوور کاریان تێدا دەکریت و بریتین لە راکێشانی تۆڕی ئاو بە درێژی 17 کیلۆمەتر و چاککردنەوەی زیاتر لە 70 شکاوی.

لە سلێمانی سێ هەزار و 650 ماڵ سەرپێچییان کردووە

لە سلێمانی سێ هەزار و 650 ماڵ سەرپێچییان کردووە