"مادەی کحولی دۆزراوەتەوە"
پێنج کەس بە سەختی لە رێگەی کەرکوک بریندار بوون
+964
سیروان خورشید- دوزخورماتوو
درەنگانێکی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی کەرکوک – بەغدا لە نزیک گوندی کۆکس لە سنووری دوزخورماتوو روویدا، بە هۆیەوە پێنج کەس بریندار بوون، کە چواریان ئەندامی یەک خێزانن .
نەقیب رائید یاسر وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی دوزخورماتوو بە 964ی وت، رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی هۆندا و ماتۆڕسکیلێکی سێ تایەدا روویداوە.
وتیشی، “رووداوەکە بە شێوەیەک بووە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە لە گوندەکەوە هاتووەتە سەر جادەی گشتی و بێ ئاگابووە بووە لەوەی ئۆتۆمبێلەکە لێی نزیک بووەتەوە، ئۆتۆمبێلەکە بە خێرایەکی زۆر هاتووە و کۆنتڕۆڵی لە دەست داوە و خۆی بە ماتۆڕسکیلەکەدا کێشاوە، بەمەش سەرجەم سەرنشینەکانی لەگەڵ شۆفێری ماتۆڕسکیلەکەدا بریندار بوون ،
وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی دوزخورماتوو ئاشکرای کرد، لە دوای لێکۆڵێنەوە دەرکەوتوە ئۆتۆمبێلەکە هەندێک مادەی کحولی تێدا بووە و دوای ئەوەی بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی سنوورەکە کران، لە لایەن پۆلیسی هاتوچۆوە دەست بە لێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەر رووداوەکە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا