لە مەرزی تەوێڵە - شوشمێ
دەستبەسەر تۆن و نیوێک نەبات و هەنجیری وشکدا گیرا
964+
پێشەوا محەمەد
لە مەرزی تەوێڵە – شوشمێ دەستبەسەر تۆنێک و 100 کیلۆگرام نەبات و 300 کیلۆگرام هەنجیری وشککراوەدا گیرا، کە بۆ خواردن نەشیاو بوون.
بارەکە ئەمڕۆ یەکشەممە 26.11.2023 لە لایەن بنکەی چاودێری خۆراکی مەرزەکەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
“هۆکاری نەشیاوی ئەو خواردنانەبۆ ئەوە دەگەڕێندرێتەوە، کە بە پێی رێنمایی و مەرجەکانی حکومەتی عێراقی دروست نەکرابوون و رەتکراوەتەوە”، حەمید بارام، بەڕێوەبەری ناحییەی بیارە وای بە 964 وت.
دەشڵێت، ئەو خۆراکانە لە ئێرانەوە هێندرابوون و بە نیاز بوون بیهێننە ناو هەرێمی کوردستان و ساغی بکەنەوە.
مەرزی تەوێڵە – شوشمێ پارێزگای هەڵەبجە دەبەستێتەوە بە پارێزگای كرماشانەوە، دوایين ناوچە لە دیوی هەرێمی كوردستانەوە شارەدێی تەوێڵەیە، كە 22 کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای هەڵەبجەوە دوورە.
بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە وتیشی، “ئەو خواردن و کەلوپەلانەی تا دوو مەرجی حکومەتی عێراقیان تێدا نەبێت، راستەوخۆ لەناودەبرێن، بەڵام ئەوانەی لە وڵاتی ئێران شیاون و مەرجێکی حکومەتی عێراقیان تێدا نییە یان بۆ وڵاتی ئێران کێشەیان نییە دەنێردرێنەوە”.