شیروان عەبدوڵا وادەڵێت
“24 رۆژ بە هەڵە زیندانی کرام”
964+
ژووری هەواڵ
هونەرمەند میللی شیروان عەبدوڵا پاش ماوەیەک لە ئازادکردنی لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە، گەڕایەوە کوردستان و دەشڵێت بەهەڵە 24 رۆژ زیندانی کرام.
پاش نزیکەی دوو مانگ مانەوەی لە تورکیا و 24 رۆژ زیندانی کردنی شیروان عەبدوڵا گەرایەوە شاری سلێمانی، تایبەت بە 964 وتی “بابەتەکە بەهەڵە گەیشتووە و دوای 24 رۆژیش لە ئازادکردنم پۆلیس وتیان ئێمە تۆمان بە هەڵە گرتووە، هەرکاتێکیش بمەوێت دەگەڕێمەوە”
شیروان عەبدوڵا ماوەیەکی زۆرە بەرهەمی نوێی نییە و لەو بارەیەوە دەڵێ، من هەر کات ون بم بە گۆرانیەک خۆم هەڵدەدەمەوە ناو ساحەکە.