باران و بەفر بەڕێوەیە و پلەکانی گەرما دادەبەزنەوە

964+

پەری ساڵح

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ یەکشەممە پلەکانی گەرما دادەبەزێت بەراورد بە دوێنێ و  ئاسمان هەور دەبێت لە تەواوی ناوچەکان لەگەڵ بارانبارینی پچڕ، بەڵام لە سەنتەری شارەکان کەم دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان مامناوەند دەبێت.

لە شەویشدا لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان ئەگەری بەفر بارین هەیە و خێرایی با مامناوەند دەبێت، بەڵام لە سبەیەوە دووشەممە کەشوهەوا تەواو دەگۆڕێت بەهۆی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست.

کەشناسی دەڵێت، سبەی پلەکانی گەرما 3-5 پلە نزم دەبنەوە و بارانبارینیش زیاتر دەبێت بەتایبەت لە سنوری پارێزگای دهۆک و هەڵەبجە و گەرمیان و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر دەبارێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ
هەولێر: 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 16 پلەى سیلیزى
دهۆک: 15 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 19 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 8 پلەى سیلیزى
سۆران: 13 پلەى سیلیزى