تۆمەتبار راگیراوە

لە هەولێر داواکراو بوو لە سەیدسادق دەستگیرکرا

964+
ئەحمەد مستەفا

لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادقی سەربە بەشی پۆلیسی سەیدسادق، تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە لە دادگای كەتنی هەولێر فەرمانی دەستگیركردنی هەیە.

دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك لەلایەن دادگای كەتنی هەولێرەوە گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی، لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكردووە.

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی 19 جادوگەری راگەیاند

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی 19 جادوگەری راگەیاند

پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە 26.11.2023 لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، سەرەنجام توانراوە لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادقی سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

لەئێستادا تۆمەتبار، بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 10 لەیاسایی سزادان راگیراوە و دوای تەواوكردنی رێكارەیاساییەكان رەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە، مادەی 10 لە یاسای سزادانی عێراقی، رێکارە سزاییەکانی تاوانی کەسی عێراقی دەکات دیاریکردووە، کە لە دەرەوەی عێراق ئەنجامی دابێت.