رێگە بە 31 پاسی مامۆستایانی ناڕازی نادرێ بگەن بە بەغدا

964+
ئەحمەد مستەفا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بازگەی چیمەنی دەروازەی کەرکوک، رێگە لە 31 پاسی مامۆستایان گیراوە بگەن بە بەغدا.

مامۆستاکان نوێنەرایەتی دەستەی ناڕازی شارەکانی هەرێمی کوردستان بوون، لە سلێمانی، هەڵەبجە، راپەڕین و گەرمیان، ئامانجیان وابوو بچنە بەغدا و لە مەیدانی ئازادی گردببنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 26.11.2023 عوسمان گوڵپی، لە ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بە 964ی وت، رێگە نەدانەکە لە کاتێکدایە، لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی عێراق و دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی عێراق هەماهەنگی کرابوو، بەڵام دواتر فەرمان بەبازگەکان کراوە رێگری بکەن.

مامۆستاکان چواری بەرەبەیانی یەکیان گرت و وابڕیار بوو کاتژمێر 11:00ی پێش نیوەڕۆ بگەن بە بەغدا، بەڵام هێشتا لە بازگەی چیمەن ماونەتەوە.

ئەو بازگەیە لەلایەن پۆلیسی فیدڕاڵی بەڕێوەدەبرێت، بە وتەی عوسمان گوڵپی بێت “ئەم رێگرییە مامۆستاکانی سورتر کردووە و بەردەوام وشەی بایکۆت دەڵێنەوە” کە زیاتر لە دوو مانگە دراوە لە یەخەی پڕۆسەی خوێندن لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان.

مامۆستایانی ناڕازی خۆپیشاندان دەبەنە بەغدا و چاودێری ...

مامۆستایانی ناڕازی خۆپیشاندان دەبەنە بەغدا و چاودێری کارەبای پێنجوێن دەکرێت