هەواڵی خۆماڵی زیاتر دەبینن
مامۆستایانی ناڕازی خۆپیشاندان دەبەنە بەغدا و چاودێری کارەبای پێنجوێن دەکرێت
964+
ژووری هەواڵ
بەشێک لە مامۆستایانی ناڕازی ئەمڕۆ گەیشتنە بەغدا و ئەوانی دیکە، بڕیارە سبەی بەرەبەیانی زوو بەرەو بەغدا بەڕێ بکەون و لە گۆڕەپانی تەحریر خۆپیشاندان بکەن.
دەستەی خۆپیشاندەر و ئیدارەی خۆجێی پێنجوێن، لەسەر ئەوە کۆکن کە کۆتایی بە زیادەڕۆی سەر کەرتی کارەبا لە قەزاکە بهێنرێت، تا چوارشەممەش چاودێری کارەبا دەکەن.
هەشت رۆژە، گەنجێکی باكوورى كوردستان له جهزیرێ خنکاوە و تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە، داوا له باشورى كوردستان كراوە له زاخۆ بهدوایدا بگهڕێن، بهڵكو بیدۆزنهوه.