هۆکارەکانی دواکەوتنی چین؟
نیوەی شەقامە 100 مەتریەکەی سلێمانی تەواو کراوە
964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
شەقامی 100 مەتری سلێمانی كە بە ئۆتۆبانی بابان ناسراوە، بەگوێرەی وتەی بەڕێوەبەری پڕۆژەکە %50ی پڕۆژەکە تەواو بووە و %11ی قیرتاو کراوە.
شەقامەكە لە تاسڵوجەوە دەستپێدەكات تا دەگاتە ناوچەی دەمركانی سەر رێگای عەربەت، پێكهاتووە لەچوار سایدی دووانی هاتن و دووانی رۆیشتن بەپانی 100 مەتر.
ئەبوبەكر تەیب ئەندازیار و بەڕێوەبەری پڕۆژەكە بۆ 964 وتی، پڕۆژەكە گەیشتووەتە قۆناغی قیركردن، لەتاسڵوجەوە تا ئاستی گەڕەكی كێلەسپی تەواو کراوە و زیاتر لە شەش كیلۆمەتری قیركراوە، رێگرییەکانی کەشوهەوا نەبێت کارکردن بەردەوام دەبێت.
لەبارەی هۆکارەکانی بەخاوی بەڕێوەچوونی کارەکان بەڕێوەبەری پڕۆژەكە دەڵێت، دوو هۆکار هەن پڕۆژەکە دوابکەوێت، بوونی زیادەڕەویەكی زۆری سەر رێگاكە و نەبوونی نەختینە لەبانكەكان، ئەمانە لەمپەری گەورەی بەردەم تەواوبونی پڕۆژەكەن.
شەقامی 100 مەتری سلێمانی، درێژییەكەی 34 كیلۆمەترە، حەوت یەكتربڕ و پێنج ئەندەرپاس و یەك ئۆڤەرپاسی تێدایە.
بەڕێوەبەری پڕۆژەکە دەڵێت، چینی تێكەڵەڕێژكردنیشی 20 كیلۆمەتری تەواوبووە، حەوت ملیۆن و نیو چوارگۆشە قیری پێویستە، تێچووەكەشی 400ملیار دینارە.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی