هه‌موو ناوچه‌كانى عێراق ده‌گرێته‌وه‌

له‌مه‌ودوا رۆژنامه‌نووسان پێویستیان به‌ نووسراوى رێگه‌پێدان نابێت‌

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ هه‌وڵێكی كه‌موێنه‌دا وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق بڕیاری دا، له‌مه‌ولا رۆژنامه‌نووسان بۆ رووماڵى كاره‌ رۆژنامه‌نووسییه‌كانیان پێویستیان به‌وه‌ نابێت نووسراوى رێگه‌پێدان وه‌ربگرن .

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 25.11.2023 فه‌رمانگه‌ى میدیا و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق بڵاویكرده‌وه‌، “پێویست به‌وه‌ناكات چیتر میدیاكار و رۆژنامه‌نووسان نووسراوى رێگه‌پێدانیان بۆ بكرێت، تا كاره‌ رۆژنامه‌نووسییه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن”.

ئه‌م بڕیاره‌ ته‌واوى ناوچه‌ و شه‌قامه‌ عێراقییه‌كان ده‌گرێته‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یاندراوێكى ئه‌م فه‌رمانگه‌یه‌، كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست 964 كه‌وتووه‌، بابه‌تى ئازادیى كارى میدیایی و رۆژنامه‌وانى له‌ عێراق، دووپاتكراوه‌ته‌وه‌.