دوو داواکارییان هەیە

مامۆستایانی ناڕازی و وانەبێژ خۆپیشاندانەکان دەبەنە مەیدانی تەحریر

964+

ئەحمەد محەمەد- سلێمانی

مامۆستایانی ناڕازی و وانەبێژ خۆپیشاندان دەبەنە مەیدانی تەحریری بەغدا و نوێنەرەکەشیان دەڵێت، دوو داواکارییان هەیە.

سبەی 26.11.2024 كاتژمێر 4ی بەرەبەیان مامۆستایانی ناڕازی و وانەبێژ بەرەو بەغدا بەڕێدەكەون.

سەرەتا بۆ مەیدانی تەحریر، لەوێ بەیاننامە دەخوێنرێتەوە، دواتر بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكان، نوێنەرانیان سەردانی هەردوو نووسینگەی سەرۆك وەزیران و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەكەن .

محەمەد كەمال نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بۆ 964 وتی، لە سەردانەكەماندا بۆ بەغدا دوو داواكاری سەرەكیان هەیە.
1. موچەی مامۆستایان راستەوخۆ لە بەغداوە بدرێت و نەخرێتە سەر هیچ بانكێكی هەرێم.
2. داوا دەكرێت لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە بودجەی 2024 كە بۆ هەرێم تەرخان دەكرێت، حكومەتی هەرێم ناچار بكات بە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، لەو بودجەیەی كە بۆ وەزارەتە مەدەنییەكان تەرخان دەكرێت.

“نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی و وانەبێژ لە بەغدا دەمێننەوە بە مەبەستی جێبەجێكردنی داواكاریەكانیان” محەمەد كەمال نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بۆ 964 ئەمەی وت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

 یه‌كێتى مامۆستایان: چاره‌سه‌رى كێشه‌ى وانه‌بێژان ...

 یه‌كێتى مامۆستایان: چاره‌سه‌رى كێشه‌ى وانه‌بێژان له‌ هه‌ولێره‌ نه‌ك به‌غدا