وێنە:+964
لە دوزخورماتوو بووە
دەفتەرێک دۆلاری دۆزیەوە و گەڕاندیەوە بۆ خاوەنەکەی
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
ئێوارەی دوێنی هاوڵاتیەک لەدوزخورماتوو بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی پارە دەچێتە نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە شەقامی گشتی قەزاکە و بڕی 10 هەزار دۆلار واتا دەفتەرێک دۆلاری لێ دەکەوێت، دواتر هاوڵاتیەک پارەکە دەدۆزێتەوە، بەدوای خاوەنەکەی دەگەڕێت نایدۆزێتەوەو پارەکە لەگەڵ خۆی دەباتەوە ماڵەوە.
زیاد جومعە ئەو هاوڵاتیەی پارەکەی دۆزیوەتەوە بە 964ی وت، “دوای ئەوەی دوێنێ بە نزیکی نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراودا تێپەڕێم، جانتایەک کەوتبوو دوای هەڵگرتنەوەی سەیرمکرد دەفتەرێک دۆلاری تێدا بوو، کە گەڕامەوە ماڵ لە سۆشیال میدیا ئاگادارییەکم بینی کەسێک پارەی ونکردووە، پەیوەندیم پێوەکرد و ئەمڕۆ پارەکەیم دایەوە”.
فەرمان عەلی خاوەنی پارەکە وێرای دڵخۆشی بەگەڕانەوەی پارەکەی دەستخۆشی لەو هاوڵاتییە دەکات و دەشڵێت، “هاوڵاتیەکە رازی نەبووە بەوەی هاوکاری مادی بکەم”.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی