یانه‌ی هه‌ولێر هانا بۆ یاریزانێكی ئوردنی ده‌بات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
یانه‌ی هه‌ولێر بۆ به‌هێزكردنی ریزه‌كانی، لە خولی نایابی عێراق یاریزانێكی ئوردنی ده‌هێنێته ریزه‌كانی.
یانه‌ی هه‌ولێر به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ زه‌ید جه‌مال ئه‌بوعابدی یاریزانی ئوردنی كردووه، بڕیاره یاریزانه‌كه له یارییەکانی داهاتووی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق په‌یوه‌ندی به یانه‌كه‌وه بكات.
زه‌ید، كوڕی جه‌مال ئه‌بوعابدی ئه‌ستێره‌ی ناسراو و پێشووی تۆپی پێی ئوردنه و له‌دایكبووی 1993ـیه.
زه‌ید ئه‌بوعابد له هه‌ردوو هێڵی ناوه‌ڕاست و هێرشبردن یاریی ده‌كات، پێشتر یاریی بۆ هەریەك لە یانەکانی فەیسەڵی، ئه‌لسه‌ڵت، یەرمووك و شەباب ئوردن کردووە، هه‌روه‌ها لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکان، یاریی بۆ هەریەك لە هەڵبژاردەکانی تازە پێگەیشتووان، لاوان، ئۆڵمپی، هەڵبژاردەی یەکەمی ئوردن کردووە.
ئیبراهیم قادر به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی هه‌ولیر به 964+ی وت، “زه‌ید ئه‌بوعابد له دوای سه‌ری ساڵه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌كه‌مانه‌وه ده‌كات و بۆ یارییه‌كانی داهاتوو ئاماده ده‌بێت”.
ئاشكراشی كرد “پلانی هێنانی یاریزانێكی دیكه‌شمان هه‌یه، كه له هیڵی ناوه‌ڕاست یاریی بكات”.
یانه‌ی هه‌ولێر له سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ 17 یاریزان واژوو كرد، به‌ڵام راهێنه‌ری ئێستای تیپه‌كه به ئاستی هه‌ندێكیان رازیی نییه، هه‌روه‌ها یه‌كێك له یاریزانه‌كان به ناوی ئیبراهیم لالی به‌ڕێكراوه، كه پیشه‌گه‌رێكی ئه‌فریقی بوو.
964+ ده‌زانێت له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی یاریزانان، كه له‌گه‌ڵ ساڵی نوێ ده‌ستپێده‌كات، راهێنه‌ری هه‌ولێر چه‌ند یاریزانێكی تیپه‌كه‌ی دوورده‌حاته‌وه.
یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه ئاست و ئه‌نجامه‌كانی له خولی نایابی عێراق خراپن، ئێستا تیپه‌كه له پله‌ی 15ی ریزبه‌ندییه و 12 خاڵی هه‌یه.
خولی نایابی عێراق بەهۆی بەڕێوەچوونی جامی کەنداو لە بەسڕە، بۆ ماوەی نزیکەی مانگێک دەوەستێت.