سەرچاوەیەک بۆ 964
ئەمڕۆ دووجار هێرشی درۆنی کراوەتە سەر بنکەی ئەمریکیەکان لە فڕۆکەخانەی هەولێر
964+
ژووری هەواڵ
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی 964 دەستیکەوتووە، ئەمڕۆ دووجار هێرشی درۆنی کراوەتە سەر بنکەی ئەمریکیەکان لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
یەکێک لە هێرشەکان کاتژمێر 10:30ی پێش نیوەڕۆ بووە، هێرشی دووەمیان دوای سەعات 4:00ی ئەم ئێوارەیە بووە، بەڵام هەردوو درۆنەکە لەلایەن بنکەی ئەمریکیەکان خراوەتە خوارەوە و هیچ زیانی نەبووە، ئەمە بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیە.
964 پەیوەندی بە فڕۆکەخانەی هەولێر کرد، ئاری نەجمەدین بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی هەولێر دەڵێت، ئاگاداری هیچ هێرشێک نین و گەشتەکانی فڕۆکەخانە بەردەوامن و هەموو شت ئاساییە.
ئەمڕۆ لەچەندین ناوچەی جیاواز هێرش کراوەتە سەر بنکەی ئەمریکیەکان، بنکەی عەین ئەسەد لە ئەنبار یەکێک بوو لەو بنکانەی هێرشی کراوەتە سەر.
دوای ئەم هێرشانە گروپێک کە ناویان لەخۆیان ناوە “مقاوەمەی ئیسلامی” هێرشەکەی سەر بنکەی ئەمریکەکانی هەولێری لە ئەستۆ گرت.