دەرزی و حەبیان کەمبووەتەوە

چاندنی مۆخ بۆ 100 تووشبووی نەخۆشی تالاسیمیا دەکرێت

964+
ئەحمەد مستەفا

سێ مانگە پزیشکانی پسپۆڕ توشبووانی تالاسیمیا لە هەرێمی کوردستان دەبینن، تا بزانن کەسێک هەیە لە خێزانەکەیان (خوشک و برا) تا بتوانن مۆخیان پێ بدەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23.11.2023 حکومەتی هەرێمی کوردستان، رەزامەندی دا لەسەر چارەسەرکردن و چاندنی مۆخ بۆ 100 تووشبووی نەخۆشی تالاسیمیا لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان کە لەو پشکنینەدا رەزامەندیان لەسەر دراوە.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە راسپێردراون بە گرتنەبەری رێکاری پێویست بە مەبەستی چارەسەری نەخۆشەکان لە هەردوو وڵاتی تورکیا و ئوردن.

کۆچەر کەریم، سەرۆکی کۆمەڵەی تالاسیمیا لە سلێمانی بە 964ی وت، ئەو 100 کەسەی هەڵبژێردراون، خوشک یان برا هەمان جینات و پێکهاتەی مۆخی هەبووە و بوون بە بەخشەریان بۆیە قبوڵکراون تا چاندنی مۆخیان بۆ بکرێت، ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە نابێت توشبووان گرفتی هەناویان هەبێت.

نزیکەی چوار هەزار توشبووی تالاسیمیا لە هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە، بەوتەی کۆچەر کەریم بێت، “ئەوان ماوەیەک دەبێت پێداویستی و چارەسەری پزیشکیان کەمبووەتەوە، تایبەت دەرزی دیسفراڵ، و حەبی ئیکی جەیت، کە پێویستە بۆیان دابین بکرێت”.

هاوکات لە بانکی خوێنی سلێمانی کیسی خوێن کەمبووەتەوە چەند توشبوویەک بەبێ دەستکەوتنی خوێن گەڕاونەتەوە.

تالاسیمیا چییە؟

تالاسیمیا چییە؟