خۆزێ مۆرینیۆ. فۆتۆ: ئاژانسەکان
مۆرینیۆ: ریال مه‌درید شێتێكی منیان بۆ چییه
964+
سۆما حه‌كیم زاده
خۆزێ مۆرینیۆ راهێنه‌ری پۆرتوگالی و راهێنه‌ری ئێستای یانه‌ی رۆما ده‌ڵێت، کاتێک ریال مه‌درید راهێنه‌رێكی وه‌ك ئه‌نچیلۆتی هه‌بێت، بۆچی بیر له شێتێكی وه‌ك ئه‌و ده‌كه‌نه‌وه
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، فلۆرنتینۆ پێرێز باش دەناسم، بە راستی پیاوێکی زۆر زیرەکە.
سپێشه‌ڵ وه‌ن له نوێترین لێدوانه‌كانیدا بۆ تۆڕی TG2 وتی، وەک هاندەرێکی ریال مەدرید و وەک هاندەرێکی ئەنچیلۆتی هیوادارم ئەم وەرزە بۆ ئەوان زۆر باش بێت و وەرزی داهاتووش کارلۆ لەوێ بمێنێته‌وه، چونکە پێم وایە راهێنەرێکی ئایدیاڵە بۆ ریال مەدرید، دڵنیام پێرێز داوای لێبكات ئه‌نچیلۆتی ده‌مێنێته‌وه.
مۆرینیۆ ده‌ڵێت، پێم وایە تەنیا کەسیکی شێتی وەک من دەتوانێت ریال مەدرید جێبهێڵێت، بەبێ ئەوەی یانەکە داوای بکات، هەرچەندە ریال مەدرید ده‌یانویست بمێنمەوە، به‌ڵام من رۆیشتم.