شوان عومەر گەنجێکی نابینای بەهرەمەندە
“من لاسایی دەنگی زەکەریا و عەبدولقەهار زاخۆیی ناکەمەوە”
964+
پەرستۆ ساڵح
شوان عومەر گەنجێکی نابینای بەهرەمەندە و هاوشێوەی هەردوو دەنگی هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵا و عەبدولقەهار زاخۆیی دەناسرێت، ئامادەکاریش بۆ کاری نوێ دەکات.
شوان ماوەی 8 ساڵە دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی چەند بەرهەمێکی کەمی خۆیەتی، لەلایەن زەکەریا عەبدوڵاوە ئەلبومێکی بە واژۆی خۆیەوە بە تایبەت پێشکەشکراوە و عەبدولقەهار زاخۆیش بەڵێنی پێداوە هاوکاری بکات لە کارە هونەرییەکانی.