دیمه‌نێكی لیژنه‌كه‌ى كشتو‌كاڵى به‌غدا له گوندى گرده‌چاڵى قه‌زاى پیرمام... وێنه: هۆبه‌ى كشتو‌كاڵى پیرمام
تا ئێستا بانكى رووه‌كى له‌هه‌رێمدا نیه
لیژنه‌یه‌كی كشتو‌كاڵى به‌غدا پشكنین بۆ گژوگیاى پیرمام ده‌كات
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ليژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى عێراق له سنوورى قه‌زاى پیرمام پشكنین بۆ چه‌ند جۆرێك تۆوى گژوگیا ده‌كه‌ن و نوێنه‌رێكی دارستان و پاوانى هه‌ولێریش ده‌ڵێت، ده‌یانه‌وێت ئه‌و جۆره گژو گیایانه كۆگا بكه‌ن و له ناوچه‌كانى خۆیان بیچێننه‌وه.
لیژنه‌كه‌ى وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق له فەرمانگەی پڕۆژەی پاراستن و پشکنینی تۆی گژوگیا هاتبوون و پرۆژەی “حاجی ئاغا”یان لە گوندى گردەچاڵى سنوورى قه‌زاى پیرمام به‌سه‌ركرده‌وه.
عه‌بدولغه‌فور مه‌لا ته‌ها، نوێنه‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى دارستان و پاوانى هه‌ولێر، كه یاوه‌رى ئه‌م لیژنه‌یه‌ی به‌غدا بوو به 964ـى وت، لیژنه‌كه بۆ پشكنین و دیاریكردنى چه‌ند جۆره تۆوێكی گژوگیا هاتبوون و ده‌یانه‌وێت ئه‌و جۆره گژوگیایانه له‌ناو نه‌چن و په‌ره‌ى پێده‌ن.
وتیشی “به‌شێكی تۆوى ئه‌و گژوگیایانه له بانكى تایبه‌تى كشتو‌كاڵى به‌غدا ده‌پارێزرێن و به‌شێكی دیكه‌ش له‌و شوێنه تایبه‌تانه‌یان ده‌چێندرێنه‌وه كه تایبه‌تن به په‌ره‌پێدانى رووه‌كى، له‌وانه‌ش كێڵگه‌ى ئه‌بوغرێب.
به‌قسه‌ى ئه‌و نوێنه‌ره‌ى دارستان و پاوانى هه‌ولێر، پێشتریش ئه‌م لیژنه‌یه سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیایان له هه‌ولێر و سلێمانى و كۆیه به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه و پشكنینیان بۆ گژوگیاكان كردووه.
ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، كه پێشتر چه‌ند جارێك حكومه‌تى هه‌رێمیان له دروستكردنى بانكى رووه‌كى له هه‌رێمی كوردستان ئاگادار كردووه‌ته‌وه و نووسراوى فه‌رمیان ئاڕاسته كردوون، به‌ڵام ده‌ڵێت “تاوه‌كو ئێستاش هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌بووه”.