حاسڵاتی ئەمڕۆ

وادەی راگەیاندنی ئاگربەست دواکەوت

ژووری هەواڵ

ناتەنیاهۆ رایگەیاند: بەپێی رێکەوتنەکەیان لەگەڵ حەماس رێگە بە خاچی سووری نێودەوڵەتی دەدرێت سەردانی دیلەکانی ئیسرائیل بکات لە غەزە و لەبارودۆخیان بکۆڵێتەوە.

سەرچاوە فەلەستینییەکان دەڵێن وادەی راگەیاندنی ئاگربەست لەغەزە دواکەوتووە، ئەوەش پەیوەندی هەیە بە هەندێ وردەکارییەوە لەبارەی شێوازی ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکانەوە.. بڕیار بوو ئەمڕۆ ئاگربەست رابگەیەندرێت، بەڵام کاتەکەی دواکەوت.

سوپای ئیسرائیلی رایگەیاند تونێلێکیان دۆزیوەتەوە لە ژێر نەخۆشخانەی شیفا لە غەزە، بە پێی ئەو ڤیدیۆیانەی بڵاویانکردووەتەوە تونێلەکە هۆڵی کۆبوونەوەو چێشتخانەو ئاودەستی تێدایەو ئیسرائیل دەڵێت بنکەی فەرماندەیی حەماسی تێدابووە.

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل کەمێک پێش رایگەیاند راوەستانی کاتی شەڕەکە مانای ئەوە نییە دەست لە حەماس هەڵدەگرین، پاش ئەو چوار رۆژە بەردەوام دەبین و پلانی ئێمە لەناوبردنی حەماسە.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەڵێت حوسییەکانی یەمەن درۆنێکی بۆمبڕێژکراویان ئاڕاستەی کەشتییەکی سەربازی ئەمریکی کردووە لە دەریای سوور، بەڵام کەشتییەکە توانیوێتی تێکی بشکێنێت.