هێشتا هیچ کاتێک دیارینەکراوە
هەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق دواخرا
964+
ژووری هەواڵ
بڕیار بوو ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگ بدرێت لەسەر بژاردەیەک بۆ جێگرەوەی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق، بەڵام کەمێک لەمەوبەر بە ئامادەبوونی 180 ئەندامی پەرلەمان، جارێکی دیکە دەنگدان لەسەر دیاریکردنی جێگرەوەیەک دواخرا.
کۆبوونەوەکەی ئەم ئێوارەیە بە سەرۆکایەتی موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان بوو.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاویکردوەتەوە، هێشتا هیچ رۆژێک دیارینەکراوە بۆ دانیشتنی نوێ لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمان.
دادگای فیدڕاڵی عێراق رۆژی 14ی ئەم مانگە بڕیاری دا ئەندامیەتی محەمەد رێکان حەلبوسی لە پەرلەمان هەڵوەشاندەوە لەسەر داوایەکی پەرلەمانتار لەیس دلێمی بە تۆمەتی ”ساختەکاری”.