ئاوی کەرکوک لێڵ بووە
فەرمانگەی ئاوی کەرکوک بۆ هاوڵاتیان: ئەمڕۆ چاوڕوانی ئاو مەبن
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
فەرمانگەی ئاوی کەرکوک بڕیاریداوە ئەمڕۆ ئاوی خواردنەوە بە هاوڵاتیان نەدرێت، تا ئەو کاتەی لێڵی ئاوەکە کەمدەبێتەوە.
هیشام ئیبراهیم زەنگەنە بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی ئاوی کەرکوک بە 964ی وت، بەهۆی تێکەڵبوونی قوڕ و لیتەیەکی زۆر، ئەمڕۆ پڕۆژەی ئاوی کەرکوک کار ناکات ئاوی خواردنەوە بەهاوڵاتیان نادرێت تا ئەو کاتەی رێژەی قوڕ و لیتەکە دادەبەزێتە ئاستی پێویست.
لەبارەی کاتی پێدانەوەی ئاو هیشام ئیبراهیم دەڵێت، ئەگەری ئەوە هەیە بۆ سەبینێ رێژەی قوڕ و لیتەکە کەمبێتەوە پڕۆژەکە بکەوێتەوە کار.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی