"کە باران دەبارێت شەو و رۆژ حەرەس دەبین"
زیادبوونی ئاستی ئاو لە بەستی قەتەوی مەترسی بۆسەر چەند ماڵێک دروستکردووە
964+
شیراز عەبدوڵا – هەولێر
ئاوی بەستی قەتەوی زیادیکردووە و هاوڵاتیەک کە ماڵی لە تەنیشت بەستەکەیە دەڵێت، مەترسی رووخانی ماڵەکانمان هەیە و مەترسی داڕوخانی قەراخی بەستەکە هەیە.
ئەو هاوڵاتیە دەڵێت، “کاتێک باران دەبارێت شەو و رۆژ دەبێت حەرەس بین، بۆئەوەی هەر کات مەترسی دروستبوو، خێزان و منداڵەکان دوور خەینەوە”.