دەروازەی قەزای سەیدسادق - وێنە: 964
پەیوەندییان پێوە بکەن
شارەوانی سەیدسادق: دڵنیایی دەدەین و مەنهۆڵەکان پاککراونەتەوە
ئەحمەد مستەفا
شارەوانی سەیدسادق بە دانیشتوانەکەی دەڵێت، “دڵنیاتان دەکەینەوە زۆربەی مەنهۆڵ و باراناوەکانی ناو شارمان پاککردووەتەوە و تیمەکانمان بەردەوامن لەوکارە”.
کۆمپانیای پاککردنەوەی قەزاکە و هۆبەی ژینگە و لیژنەی چاککردنەوە، بەشداری هەڵمەتەکەن.
لە ئاگاداریی نامەیەکدا، شارەوانی سەیدسادق لە ئەژماری فەرمی خۆیی ئاماژەی بەوەکردووە، “هۆبەی ئامێرەکان بە هەماهەنگی کۆمپانیای پاککەرەوە و خزمەتگوزاری قەزاکە، هۆبەی ژینگە و لیژنەی چاکسازی هەموو ئامادەکاریەکمان کردووە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی هەر حاڵەتێکی لافاوو بارانی بەخووڕ”.
ئەوەشی وتووە، “بۆ ئەو مەبەستە لەبوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو ئاگاداری تیمەکانمان بکەنەوە بەزوویی ئامادە دەبن، وە دڵنیاتان دەکەینەوە زۆربەی مەنهۆڵ و باراناوەکانی ناو شارمان پاک کردووەتەوە و تیمەکانمان بەردەوامن لەوکارە”.
شارەوانی قەزاکە بۆ هاوڵاتیان ئەم ژمارانەی بەردەست خستووە:
07501049445 خزمەتگوزاری خێرا
07501049460 خزمەتگوزاری خێرا
07703916403 ئاسایش