بێ کار ماوەتەوە
هاوسەرەکەی دی خیا بە سعودیە رازیی نییە
964+
سۆما حەکیم زادە
دەیڤید دی خیا، گۆڵپارێزی پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، ئۆفه‌ری یانه‌ی نه‌سڕی سعودی ره‌تكرده‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ژنه‌كه‌ی، كه نایه‌وێت له سعودیه بژیت.
گرێبەستی دی خیا لەگەڵ یانەی مانچێستەر یونایتد لە کۆتایی وەرزی رابردوو کۆتایی هات، لەوکاتەوە تا ئێستا گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ یانەیەکی دیکە واژۆ نەکردووه و بێ كار و بێ یانه ماوه‌ته‌وه.
لە چەند هەفتەی رابردوودا دەنگۆی زۆر لەسەر ئامادەبوونی لە چەند یانەیەکی ئەوروپا و ئەمریکا و ئاسیا باس كراوه، بەڵام تا ئێستا بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە هەنگاوی داهاتووی لە جیهانی تۆپی پێدا نەداوە و ئێستا بە ته‌نیا راهێنان دەکات.
رۆژنامەی سەنی به‌ریتانی هەواڵێکی سەرنجڕاکێشی لەسەر ئەو ئۆفەرە گه‌وره‌یه‌ی یانه‌ی نه‌سڕ بۆ دی خیا بڵاوکردووه‌تەوە، به‌ڵام یاریزانه‌كه وەڵامیکی نەرێنی داوەتەوە، ئەمەش سەرنجی زۆرێک لە هاندەرانی بۆلای خۆی راكێشاوه.
به پێی سه‌رچاوه‌كه دی خیا به‌هۆی ناڕازیبوونی ژنه‌كه‌ی ئۆفه‌ره‌كه‌ی نه‌سڕی ره‌تكردووه‌ته‌وه، جگه له‌وه له رۆژانی رابردوو هه‌واڵی ئه‌وه هه‌بوو دی خیا له رێگه‌ی چه‌ند یاریزانێكی هاوڕێی له یانه‌ی مانچێسته‌ر، ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه یانه‌كه.
