لە تورکیاوە هێنراوە

دەرمانی پاککردنەوەی پڕۆژەی ئاوی خاس گەیشت

964+
محەمەد عەلی – پشدەر

ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی باران پڕۆژەی ئاوی خاس لەقەزای پشدەر لێڵ دەبێت، بۆ روونکردنەوەی ئاوەکە مادەی پاککرەوەی جۆری (سۆلفاتی ئەلەمنیۆم) لە تورکیاوە دەهێندرێت.

مارف مەحمود بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێ بۆ 964 دەڵێت، “ئەو مادەیەی بۆ پاککردنەوە و روونکردنەوەی ئاو بەکاردێت لە تورکیاوە دەیهێنین، لە ئێرانیش هەیە، بەڵام بەهۆی خراپی کوالێتیەکەی ناچارین لە تورکیا بەنرخێکی گرانتر بیکڕین”.

“ساڵانە لە وەرزی زستاندا، بەهۆی باران بارینەوە، ئاوی دۆڵ و چیاکان دەڕژێتەوە ناو زێی بچوکەوە، چەو و قوڕی زۆر لەگەڵ خۆی دەهێنێت، بەو مادەیە نەبێت پاک نابێتەوە” مارف مەحمود وای وت.

بەوتەی بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێ، پڕۆژەی ئاوی خاس سێ حەوزی هەیە و لەڕێگای چەند پەمپێکی تایبەتەوە لەو حەوزانە ئەو مادەیە دەتوێندرێتەوە، چەو و قوڕاوەکە دەنیشێتەوە و هیچی بۆ ماڵان ناڕوات جگە لەوەی ئەو مادەیە هیچ زیانی نییە، دوای پشکنین ئینجا ئاوەکە دەنێردرێت بۆ هاوڵاتیان.

پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێ کە بە پڕۆژەی ئاوی خاس ناسراوە، %95ـی ئاوی خواردنەوەی شارەکە دابین دەکات، پڕۆژەکە توانای خەزنکردنی 20 ملیۆن لیتر ئاوی هەیە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

هەورە بروسکە پڕۆژەی ئاوی

هەورە بروسکە پڕۆژەی ئاوی "خاس"ى له‌كارخست

كلۆره‌كه‌ى توركیا گه‌یشته‌ ئاوى

كلۆره‌كه‌ى توركیا گه‌یشته‌ ئاوى "خاس" له‌ قه‌ڵادزێ