باڵەخانەی بانکی ئەوروپی EBRD لە لەندەن. وێنە: ماڵپەڕی بانکەکە.
بۆ بازرگانان چ سودێکی هەیە؟
عێراق بوو بە ئەندامی بانکی ئەوروپی EBRD
فەهمی نەبی
بالیۆزی ئەمریکا لە عێراق پیرۆزبایی لە عێراق دەکات بۆ بوون بە ئەندام لە بانکی ئەوروپی EBRD.
ئالینا رومانوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە هەژماری خۆی لەسەر تۆڕی X نووسیویەتی “پیرۆزبایی لە عێراق دەکەم بەبۆنەی پەیوەندیکردنی بە بانکی ئەوروپی بۆ ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان EBRD”.
باڵیۆزی ئەمریکا لەگەڵ پیرۆزباییەکەی ئەوەشی نوسیوە، “ئێستا بازرگانانی عێراق دەتوانن دەستیان بگات بەو قەرزەی لەو بانکانە دەدرێت بۆ باشترکردنی بازرگانی و بەرهەم و پەیوەندییان لەگەڵ جیهان”.
بانکی EBRD لە ماڵپەڕەکەیان لەبارەی خۆیان نووسیویانە، لەساڵی 1991 ئەو بانکە دامەزراوە، بۆ پەرەدان و گواستنەوە بەرەو ئابوری و بازاڕی کراوە، بانکی EBRD لەو ماوەیە تا ئێستا 190 ملیار یۆرۆی خستووەتە وەبەرهێنانەوە لە شەش هەزار و 800 پڕۆژە لە سێ کیشوەر.