هەواڵی ناوخۆیی زیاتر دەبینن

بەفربارین بەڕێوەیە و مەڕەکانی پشدەریش نەخۆشن

ژووری هەواڵ

هاوڵاییان گلەیی لە غازی بازرگانی دەکەن و دەڵێن، غازفرۆشەکان بوتڵەکان دەکەن بە نیوە و لەبری ئەوە ئاویان تێدەکەن، بۆیە هەر کە غازەکەتان کڕی ژمارە مپبایلی فرۆشیارەکەت بیرنەچێت.

نزیکەی مانگێکە نەخۆشیەکی دەگمەن لەناو بەشێک لە ئاژەڵەکانی لەسنوری پشدەردا بڵاوبووەتەوە، بەشێک لەگوندەکانی گرتووەتەوە و لەزیادبوونە، هێشتا نەخۆشیەکە دیاری نەکراوە.

کەشناسیی هەرێم هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و بەفر بۆ ناوچە جیاجیاکانی کوردستان رادەگەیەنێت، ئیت وابزانم بە گاڵتە نابێت و دەبێت سۆپای بۆ هەڵکەن، بەپێی پێشبینییەکان کاریگەریی ئەم شەپۆلە لە شەوی یەکشەممەوە لە دهۆکەوە دەستپێدەکات و رێژەی دابارین زیاد دەکات، دواتر کاریگەرییەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ سنەوری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و تەواوی ناوچەکانی دیکە.