ئایا کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمان دەبێت؟

دادگای فیدراڵی لەبارەی پێنج مادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

964+

فەهمی نەبی

بەگوێرەی ئەو ریزبەندییە بێت کە دادگای فیدراڵی بۆ دانیشتنەکانی دایناوە، سبەی 19.11.2023 لەبارەی پێنج مادەی یاسای ژمارە 1ی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.

سکاڵاکە لەلایەن زیاد جەبار سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان و  ئامانج نەجیب شەمعون ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە.

ئەو مادانەی دادگای فیدراڵی بۆیان کۆدەبێتەوە هەریەکە لە مادەکانی (1، 9، 15، 22، 36)ی یاسای ژمارە 1ی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ساڵی 1992 دەبێت.

وا بڕیارە رۆژی 25.2.2024ـی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕیوەبچێت.

زیاد جەبار سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی لە پەرلەمانی کوردستان کە یەکێکە لەوانەی سکاڵاکەی تۆمارکردووە بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، “بڕواناکەم بڕیاری دادگای فیدراڵی هیچ کاریگەریەک دروست بکات لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمان و تا بڕیارەکە نەدرێت نامەوێت هیچ قسەیەکی دی لەو بارەیەوە بکەم”.

رۆژی 5.11.2023 دادگای فیدراڵی جارێکی دیکە دانیشتەنەکەی دواخست بۆ رۆژی یەکشەممە 19.11.2023

دادگای فیدرالی لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆدەب...

دادگای فیدرالی لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

دادگای فیدڕاڵی بەردەوامبوونی کاری ئەنجومەنی پارێزگاک...

دادگای فیدڕاڵی بەردەوامبوونی کاری ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەڵوەشاندەوە