مانچستەر سیتی مەرجی قورسی هەیە

بارسیلۆنە پارەی نییە و ئەستێرەیەکی لێ دەڕوات

سۆما حەکیم زادە

کار وابڕوات یانەی بارسێلۆنا تواناکانی بەرگریکاری پورتوگالی جواو کانسیلۆ لەدەست دەدات، مانچستەر سیتی مەرجی قورسی لەسەر بارسا داناوە و زەحمەتە بچێتە ژێرباری.

بەرسا هاوینی رابردوو بۆ یەک وەرز کانسیلۆی لە مانچستەر سیتی خواست، ئێستا یانە ئینگلزییەکە دەڵێت: یاریزانەکەم دەوێتەوە.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی نوسیوێتی: مانچستەر سیتی تەنیا لەیەک باردا رازی دەبێت کانسیلۆ بۆ ساڵێکی تر بەشێوەی خواستن لەگەڵ یانە ئیسپانیەکە بمێنێتەوە، ئەویش بەو مەرجەی بارسا بەشێوەیەکی ناچاری بەرگریکارەکە بکڕێت و نرخەکەشی لانی کەم 50 ملیۆن دۆلار دەبێت.

بارسا لەم بارەدا زەحمەتە بتوانێت یاریزانەکە بکڕێت، مانچستەر سیتیش دەیەوێت سوود لەو ئۆفەرانە ببینێت کە روویان تێکردووە.