
غازی بازرگانی بووەتە جێی گلەیی هاوڵاتیان لە هەولێر. فۆتۆ:964
قایمقام چی دەڵێت؟
“غازی بازرگانی ئاوی تێدایە”
+964
شاخەوان عومەر
هاوڵاییان گلەیی لە غازی بازرگانی دەکەن و دەڵێن، غازفرۆشەکان بوتڵەکان دەکەن بە نیوە و لەبری ئەوە ئاویان تێدەکەن.
هاوڵاتیەک لە گەڕەکی ئەندازیارانی هەولێر پەیوەندی بە 964 کرد، کە غازێکی کڕیوە تەنیا 3 رۆژ کاری کردووە و ئاوی تێدا بووە.
“لەو بارەوە نەبەز عەبدولحەمید بۆ 964 وتی: “داوا لە هاوڵاتیان دەکەم لە بوونی هەر حاڵەتێکی وا، پەیوندیمان پێوە بکەن.
وتیشی هەموو کارگەکانی غازی بازرگانی لە ژێر چاودێری ئێمەدان، پێویستە هەر هاوڵاتیەک لە کاتی کڕینی غاز ژمارەی تەلەفۆنی غازفرۆشەکان تۆمار بکەن.
لە بارەی غازی حکومییش، روونیکردەوە، غازەکە هیچ کێشەی نییە و رۆژانە لە رێگەی وەکیلەکان دابەشی سەر هاوڵاتیان دەکرێت و هەر خێزانێک بە پازدە رۆژ جارێک بوتڵێک وەردەگرێت.
سەدا پەنجای غازی هەموو عێراق لە هەرێمی کوردستان بەرهەم دێت و تەنیا شاری هەولێر رۆژانە پێویستی بە چوارسەد تۆنە، بەڵام بەهۆی کورتهێنانەوە خەڵک ناچارن غازی بازرگانی بکڕن.